بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دوابەدوای شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: ڕەحمەتی خودا لە ڕێبەری دلێری بەرخۆدانی فەلەستینی، لەخۆبوردووییەکی بێ وچان و ڕهێنەری زانا، پارێزەری کەرامەتی گەلی فەلەستین و بایەخە ئیسلامییەکان، شەهیدی قودس حاج ئیسماعیل هەنیە.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە درێژەدا هێناویە: دوو گەلی ئێران و فەلەستین لە باوەش یەکتر تازیەباری ئەو خەسارە گەورەیەن. ئێرانی ئیسلامی و بەرەی بەرخۆدان تۆڵەی خوێنی برا شەهیدەکەیان دەکەنەوە.