وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نیه‌، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، پیاوانە لەسەر رێبازی پێغەمبەر ژیایت و لە پێناو رزگارکردنی خاک و میللەتی خۆتدا هەمو هەولێکتدا و دواجار شەهیدکرایت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د حه‌كیم له‌ نووسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "دەک پیرۆزت شەهیدی، پیاوانە لەسەر رێبازی پێغەمبەر ژیایت و لە پێناو رزگارکردنی خاک و میللەتی خۆتدا هەمو هەولێکتدا و دواجار شەهیدکرایت و تۆ براوەی، دوژمنانت سەرشۆر ریسوابن"

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "تۆ راستگۆبویت کە وتت: ئێمە هەست بە قورسایی بەرپرسیارێتی خۆمان دەکەین بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین و ئەوەش بەرپرسیارێتییەکە کە تێچوی هەیە و ئێمەش بۆ ئەم تێچونانە ئامادەین، شەهیدبون لە پێناو فەڵەستین و لە پێناو خودای گەورە و لە پێناوی کەرامەتی ئەم میللەتە.