ڕێبەری ئێران لە دیداری قایمەقامی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: سیاسەتی حزبوڵڵا لە سەرەتای گەردەلوولی ئەقساوە تەواو ژیرانە و لۆژیک و بە پێی بەرژەوەندی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیداری شێخ نەعیم قاسم سیاسەتی حزبوڵڵای لە سەرەتای گەردەلوولی ئەقساوە تەواو ژیرانە و لۆژیک و بە پێی بەرژەوەندی وەسف کرد و جەختی کرد: ئەبێ هەر بە ئەم شێوەیە کارەکان بچێتە پێشەوە.

ڕێبەری ئێران هاوئاهەنگی نێوان لایەنە جیاوازەکان لە لوبنان و پاڵپشتیان لە هەڵوێست و بڕیارەکانی بەرخۆدانی نیشانەی سەرکەوتوو بوونی حزبوڵڵای لوبنان لە کەشی سیاسی ئەو وڵاتە وەسف کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە نەعیم قاسمی وت: سڵاوی من لە خزمەت سەید حەسەن نەسروڵڵا بکەن و من بەردەوام بۆ ئەو و هەموو فەرمانەکان و گیانفیدایانی لوبنان نزا دەکەم .