هاتنی شاندە بیانییەکان بۆ تاران بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزشکیان بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاتنی شاندی بیانی بۆ تاران بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزشکیان، نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئێران کە دوێنێوە دەستی پێکرد و ئەمڕۆ و چەند کاتژمێرێک بەر لە ڕێوڕەسمەکەش هێشتا بەردەوامە.

110 شاندی وڵاتانی بیانی و 10 ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی هاتوونەتە ئێران بۆ بەشداریی لەم ڕێوڕەسمەدا.

زۆرێک لە وڵاتان لە ئاستی سەرۆک و سەرۆک وەزیردا بەشدارن و ژمارەیەکی زۆر وەزیری و نوێنەری تایبەت هاتوون.

کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت.