سەرۆکی شۆرای ستراتیژیکی پێوەندی دەرەوە وتی: پاگەندەی ئیسرائیل بۆ دانەپاڵی ڕووداوەکەی گولانی داگیرکراو بە حزبوڵڵا گاڵتەجاڕە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمال خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیکی پێوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند: پاگەندەی ئیسرائیل سەبارەت بە ڕووداوەکەی گولانی داگیرکراو دووپات کردنەوەی پاگەندەکان دوای بوردمانی نەخۆشخانەی ئەلمعمدانی غەززە و شەهادەتی 500 کەسی سڤیل لەوانە ژنان و منداڵانە کە بەرخۆدانی فەلەستینیان هۆکارەکەی ناساند.

ناوبراو درێژەی دا: ئێستاش ئیسرائیل بە پاگەندەی ئەوەی کە حزبوڵڵا هۆکاری هێرش بۆ سەر گولانی داگیرکراوە دەیەوێت شەڕەکە پەرەپێبدات.

خەڕازی ڕایگەیاند: پاگەندەی ئیسرائیل لەبەر ئەوە گاڵتەجاڕە کە خەڵکی گولانی داگیرکاو خۆیان دژی ئیسرائیلن و وێنەکانی بەشار ئەسەدیان لەسەر دار و دیواری شار هەڵواسیوە. ئەوان دوێنێش ناڕەزایەتیان دەربڕی بە چوونی نتانیاهۆ بۆ ئەو ناوچە.

سەرۆکی شۆرای ستراتیژی پێوەندییەکانی دەرەوە وتیشی: چۆن مومکینە حزبوڵڵا وەکوو هاوپەیمانی سووریا، خەڵکی بەئەمەگی گولان بوردمان بکات. ئەوە پیلانە و ئیسرائیل ئەبێ بزانێت کە ئەگەر لە ئەو بارەوە قومار بکات وەڵامی توندی دەدرێتەوە.