ئێلیزا مارکۆس دەڵێت گەشبین نییە بە سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان دوولایەنی کوردی ڕکابەر لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سالح گەدۆ، لە بەرپرسانی هاوپەیمانی کوردی ژێر کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد کە ڕکابەری پارتی کوردی دەسەڵاتدار لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دێتە ئەژمار، لە ئەگەری دەسپێکی خولی نوێی دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا هەواڵی داوە.

دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا لە ساڵی 2012 و بە ناوبژیوانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد بەڵام سەرەڕای واژۆی دوو ڕێککەوتننامە، ناوەرۆکەکەی هیچکات جێبەجێ نەکرا. دواتریش بە ناوبژیوانی ئەمریکا خولێکی دیکە بەڕێوە چوو کە ئەویش هەر دەسکەوتی نەبوو.

ئێلیزا مارکۆس، کارناسی پرسە کوردیەکان و ڕاوێژکاری دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بە ئاماژە بە بێ ئەنجام بوونی دانوستانە پێشووە کوردی کوردییەکان لە سووریا لە ئیکس نووسی بە بەئەنجام گەییشتنی خولی نوێی دانوستانەکان گومانی هەیە و هیوا بە سەرکەوتوو بوونی ئەم خولەش زۆر کەمە بەڵام جەختی کردووە کە تەنانەت ئەگەر ئەنجامیشی نەبوو، باشتر وایە هەر شوێنگیری بکرێت.