بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوور عەلی ئیمامعەلی، جودۆکای تاجیک لە خولی شانزەهەمی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ساڵی ٢٠٢٤دا، تەوقەی لەگەڵ نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستی نەکرد.
ئیمام عەلی کە ئەم یارییەی بردەوە، نەچووە لای ڕکابەرەکەی بۆ ئەوەی نەریتە ئاساییەکانی دوای یارییەکە ئەنجام بدات و تاتامی بەجێهێشت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەیان بەوە کردووە کە جودۆکارە تاجیکییەکە بە بەرزکردنەوەی پەنجەی شادەی پێش ئەوەی تاتامی بەجێبهێڵێت وتوویەتی اللە ئەکبەر.