دوانیوەڕۆی سبەینێ ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی مەسعوود پزشکیان نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئێران لە مەجلیس بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و سەربازی و میوانان و شاندە دەرەکییەکان بەڕێوە دەچێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر گرووپی سیاسەت: دوانیوەڕۆی سبەینێ کاتژمێر 16، ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی مەسعوود پزشکیان نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئێران لە مەجلیس بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و سەربازی و میوانان و شاندە دەرەکییەکان بەڕێوە دەچێت.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا، سەرۆک کۆمار بە پێی مادەی 121 ی دەستوور سوێند دەخوات کە هەموو تواناکانی خۆی بۆ باشتر بەڕێوەبردنی بەرپرسیارێتییەکەی بخاتە گەڕ و لە کۆتاییدا سوێندنامەکە واژۆ دەکات.

بڕیارە لە ئەو ڕێوڕەسمەدا نوێنەری 64 وڵات لە ئاستی سەرۆک کۆمار سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان بەشداری بکەن. هەروەها بەرپرسانی گشتی چەند ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادە بن.

جێگری جێبەجێکاری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی جەختی کرد: لە پاڵ میوانانی دەرەکی ، میوانانی ناوخۆیی لە ئاستی سەرۆکی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد، سەرۆکی مەجلیسی خوبرگان و سەرۆکی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات، کۆمەڵێک لە وەزیرەکان و بەرپرسانی دەوڵەوتی سێزدەهەم و ... یش میوانی ئەو ڕێوڕەسمە بن.

شەریفی ڕاشیگەیاند کە ئەو ڕێوڕەسمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵە ناوخۆییە تەلەڤیزیۆنییەکان بلاو دەبێتەوە و هەروەها زیاتر لە 600 هەواڵنێر، وێنەگر و فیلمهەڵگر ئەو ڕێوڕەسمە ڕووماڵ بکەن.

لە ڕۆژی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن ، دوای لێدانی زەنگی دەسپێکی کۆبوونەوەی گشتی لەلایەن سەرۆکی مەجلیسەوە فەرمانی کۆبوونەوەی گشتی لەلایەن شاندی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیس دەخوێندرێتەوە و دوای ئەوە ڕێوڕەسمەکە دەست پێدەکات.