بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نیسبەت بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی نوێی ئیسرائیل هەمبەر لوبنان بە بیانووی ڕووداوی "موجدەل شەمس" هەڵکەوتوو لە ناوچەی گولانی داگیرکراو بەتوندی هۆشداریی دا.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی بە ئاماژە بە بەیاننامەی حزبوڵڵای لوبنان و هەڵوێستی هەر یەکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بۆ نەبوونی ڕۆڵی ئەوان لە هێرش بۆ سەر موجدەل شەمس وتی: ئیسرائیل دوای دە مانگ کوشتوبڕ لە کەرتی غەززە و منداڵان و ژنانی فەلەستینی، بە سیناریۆیەکی ساختە، بەدوای بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە جەنایەتەکانیان لە فەلەستینن.
ناوبراو پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاسایشی لوبنان و ناوچەکە بەرانبەر سەربزێوییەکانی ئیسرائیل، ئەرکی کۆمەلگای جیهانی بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وەسف کرد و جەختی کرد: هەر جۆرە هەوڵێکی نەزانانەی ئیسرائیل دەتوانێت بەستێنی ناسەقامگیری ، نائەمنی و ئاگری شەڕ لە ناوچەکە پەرەپێبدات کە لە ئەو ئەگەرەدا ئیسرائیل بەرپرسی سەرەکی لێکەوتە و کاردانەوە پێش بینی نەکراوەکانی ئاوەها هەڵسوکەوتێکی گەمژانە دەبێت.