وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێستا گاڵتەجاڕ ترین دروشمێک کە لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپییەوە دەبیسرێت، مافی مرۆڤە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئیکس نووسی: سەرۆک وەزیرانی جەنایەتکاری ئیسرائیل دوای نۆ مانگ کۆمەڵکوژی لە غەززە، ئێستا لە باوەشی پاڵپشتەکانی خۆیەتی.

بەم جۆرەیە کە چەندین ساڵە هەوڵە فریودەرەکانی ڕۆژاوا بۆ نیشاندانی روالەتی پاک و مرۆڤدۆستانەی خۆ بە جیهان ئاشكرا دەبێت و ڕواڵەتی توندئاژۆ و دێوئاسای سیاسەتی ئەمریکا بح جیهان دەردەکەوێت.

مافی سروشتی فەلەستینییەکان لەوانە مافی ژیان، ئاسایش، ئاو و خۆراک و دەرمان بە خراپترین شێوە لەلایەن ڕۆژاواوە پێشێل دەبێت و منداڵانی غەززە هەموو ڕۆژێک ئەنجن ئەنجن دەبن و لە بەرانبە ئەو هەموو جەنایەتە حکومەت و کۆنگرەی ئەمریکا پێشوازی لە ئەو جەلادە دەکات.