ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە مەزارگەی حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسەنی (د.خ) چووووە سەر لە گڵکۆی وەزیری دەرەوەی کۆچکردووی کۆماری ئیسلامی ئێران و شەهیدانی دیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە مەزاری شەهید حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆچکردووی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەید مێهدی موسەوی، فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەرۆک کۆماری ئێران کە شەهید بوو، ئامادە بوو.

هەروەها لە مەزاری سەید مێهدی جەلادەتی یەکێک لە هاوەڵانی شەهید سەردار زاهیدی کە لە ڕۆژی شەهیدبوونی ئەوان لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق شەهید بوو.ئامادە بوو.

ئایەتوڵا خامنەیی سەردانی گڵکۆی وەحید زەمانی نیا یەکێک لە پارێزەرانی سەهید حاجی قاسم سلێمانی کرد کە لە هێرشی ئەرتەشی تیرۆریستی ئەمریکا لە ڕێکەوتی 13ی بەفرانباری ساڵی 1398 لە فڕۆکەخانەی بەغدا شەهید بوو.