دوابەدوای کارەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا لە داخستنی ژمارەیەک ناوەندی ئیسلامی، ئەمڕۆ باڵیۆزی ئەڵمانیا لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی ئەوروپای ڕۆژئاوا وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بانگهێشت کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای چالاکی پۆلیسی ئاڵمانیا لە داخستنی ژمارەیەک ناوەندی ئیسلامی، باڵوێزی ئەڵمانیا هانس ئودۆ مۆتسێل ئەمڕۆ لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئەوروپا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.

لەم دیدارەدا وێڕای ئیدانە کردنی ئەو کارە دوژمنکارانەیە و بە پێچەوانەی بنەما بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤ، ئاستی ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە باڵیۆزی ئەڵمانیا ڕاگەیێندرا.