بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دامەزراوەی نیولاینز هۆشداریی دا یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری لە دوو ناوچەی هەرێم و کوردستانی سووریا، ئاڵۆزی نێوان حکومەتی هەرێم و ئیدارەی خۆسەر، بە هۆی جیاوازی ڕوانگەی سیاسی ئەو دوو ناوەندە کوردییەیە.
ئەو توێژینگەیە لە یادداشتێکدا لە نووسینی کارۆلین مۆرمەن لەسەر لێکەوتەکانی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا لە سەر دۆخی کورد باسی کردووە.
بە بڕوای مۆرمەن، ئەمریکا لەوانەیە بەهۆی گوشاری ناوخۆیی و دەرەکییەوە بەم زووانە هێزەکانی لە عێراق و سووریا بباتە دەرەوە، بەڵام ناوبراو پێی وایە هاوکاری سەربازی ئەمریکا و هەرێم هەر درێژەی دەبێت.
ناوبراو پێی وایە لەبەر ئەوەی کە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە کوردی سووریا لە عێڕاقەوە دەگاتە ئەوێ، لەوانەیە لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێڕاق ، ئەو یارمەتیانە لە هەرێمەوە بگاتە ئەو ناوچە بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی جیدی لە نێوان هەرێم و ئیدارەی خۆسەر، ئەگەری هەیە کوردەکانی سووریا نەتوانن وەکوو ڕابردوو لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی وەربگرن.
کارۆلین مۆرمەن جەخت دەکاتە بەهۆی نزیک بوونەوەی ئیدارەی خۆسەر بە پەکەکە و نزیک بوونی حکومەتی هەرێم بە تورکیاوە ئەو دوو دەسەڵاتە ناتوانن لێک نزیک بن و دوابەدوای ئەوەش هەرێم ناتوانێت پردێکی پێوەندی باش بێت بۆ درێژەی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە کوردی سووریا.
ئەو شرۆڤەکارەی پرسە بەرگرییەکانی دەڵێت ئەمریکا پێش لە هەر هەوڵێک بۆ باشتر کردنی پێوەندی حکومەتی هەرێم و ئیدارەی خۆسەر هەوڵ بدات چونکوو ئەوە دەبێتە هۆی درێژەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری ناوچەکە.