لە دیداری شاندی کۆماری قرقیزستان لەگەڵ نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر 15 منداڵ و 7 ژنی ئەندامانی بنەماڵا داعشییەکان کە قرقیزستانین، رادەستی ئەو شاندە کرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندێک لە کۆماری قرقیزستانەوە بە سەفەر بۆ کوردستانی سووریا و لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچە، 15 منداڵ و 7 ژنی بنەماڵە داعشییەکان کە هاووڵاتی قرقیزستان بوون، ڕادەستی شاندی قرقیزستانی کردەوە.

لە ئەو دیدارەدا دوولایەنەکە سەبارەت بە دۆخی سووریا و گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان کرد.