ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی گۆڤار: لەم دواییەدا هەزاران کەس بەتایبەتی خەڵکی فەلەستین دەبینین کە بە دانانی پۆستی ئینستاگرامی بەدوای گەمارۆی ئیسرائیل لە ئۆلەمپیکی 2024 ی پاریسن.
ماجد ئەبو مرهیل، یەکەم ڕاکەری ئۆلەمپیکی فەلەستین کە لە یارییەکانی ئاتلانتای 1996 بەشداری کردبوو، چەند هەفتە لەمەوپێش بەهۆی کەمبوونی یارمەتی پزشکی لە غەززە کۆچی دوایی کرد. جوونی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ بەفرانباری 1402ش هانی ئەلمسەدرا، ڕاهێنەری تۆپی پێی ئۆلەمپیکی فە؛ەستین لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل لە غەززە کوژرا.
ئای ئۆ سی لە ئای سی یوو
زۆر کەس چاوەڕوان بوون کە کومیتەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیک کاردانەوەیەکیان نیسبەت بە ئای پۆ سی هەبێت؛ کوشتوبڕێک کە وەرزشوانانیشی دەپێکا. ئەو چاوەڕوانیە بە هۆی ئەوە بوو کە کومیتەی ئۆلەمپیکی فەلەستین ساڵەهایە لەلایەن ئای ئۆ سییەوە ڤبە فەرمی ناسراوە. سەیر لەوەدایە کە ئای سی ئۆ دوو بەڵێنی سەرەکی هەیە، یەکەم: پەرەپێدانی کۆمەڵگای ئاساتیخواز کە گرینگایەتی دەدات بە پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و دووهەم ڕێز بۆ بنەما ئەخلاقییە جیهانییەکان.
بەڵام ئەو بەڵێنانە هیچکات نەبووە هۆی ئەوەی کە ئەو ناوەندە نێودەوڵەتیە لە قازانجی غەززە هەڵوێست بگرێت؛ ئەوە نیشاندەری دوفاقەیی بوونی ئاشكرای نیوان دروشم و یاسا ڕاگەیێندراوەکان و کردەوەی ڕاستەقینەی کومیتەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیکە.
ئەو دووفاقەییە لەوی زیاتر خۆی دەنوێنێت کە دوو ساڵ لەمەوپێش، کاتێک کە ڕووسیا هێرشێ کردە سەر ئۆکراین، ئای ئۆ سی زۆر خێرا کاردانەوەی نیشان دا و ڕووسیای ئیدانە کرد و گەمارۆی دا.
خوێنی ئیسرائیل ڕەنگینتر لە ڕووسیایە؟
وەرزشوانانی ڕووس لە ئۆلەمپیکی هاوینەی 2024 ی پاریس بە بێ ئاڵا و سووردی نەتەوەیی بەشداری دەکەن بەڵام ئیسرائیل بە 87 وەرزشوانەوە بە ئاڵای ئەو ڕژێمە داگیرکارەوە بەشداری کێبڕکێیەکان دەکەن.
هەمووی ئەمانە لە حاڵێکدایە کە بە ڕاشکاوی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا قود بەردوارد ناکرێت لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززە.
ساڵی 2024 و هێشتا ڕەگەزپەرستی!
ئەو ڕوانگە دووفاقەییە دەنگی زۆر کەسی دەرهێناوە. نەعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە ئەو بابەتە کە یاساکان سەبارەت بە ئیسرائیل کار ناکات ئاماژە دەکات و دەڵێت: ئەو ڕوانگە جۆرێک ڕەگەزپەرستییە. ئەگەر قوربانیانی فەلەستینی بە ئەندازەی قوربانیانی ئۆکراینی گرینگ نازانن، بە ئەو واتەیەیە کە دەتانەوێت مرۆڤەکان پلەبەندی بکەن.
ئێستا چی دیکە گوێمان خووی گرتووە کە لەلایەن ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی وەکوو کومیتەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیکەوە بێ لایەن ڕابگەیێندرێت و چاومانیش تێگەییشتووە کە بڕیارە لە پشت ئەو پاگەندە درۆییانەوە، پاڵپشتی و پشتیوانی لە هێرشبەران ببینین؛ پاڵپشتییەک کە ئیزن دەداتە زلهێزەکان بە بێ سزادان درێژە بدەنە کاری خۆیان ، قوربانیان پشت گوێ بخات و بێ پاڵپشتی بەریان بدات.
وەرزش لە قازانجی ئەرتەش
سەرەڕای هەمووی ئەوانە ئێستا باسی کرا لە ڕۆژانی دواییدا، کومیتەی ئۆلەمپیکی فەلەستین (POC)بە هەوڵی فراوان بۆ کۆ کردنەوەی بەڵگەی جۆراوجۆر، دۆسیەیەکی چڕوپڕی پێشکەشی کومیتەی نێودەوڵەتی کردووە. ئەو دۆسیە بریتییە لە نموونەگەلێک کە هەڵسوکەوتگەلێک کە وەرزشوانانی ئیسرائیلی لە دژی یاساکانی ئۆلەمپیکە.
پرسەکە لە ئەوەدایە کە چەندین وەرزشوانی ئیسرائیلی لە ڕەوتی سەردان لە سەربازانی جێگیر لە نزیکی غەززە، وێنەگەلێکی خۆیان لە پاڵ مووشەکە واشژۆ کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردبووەوە. نادر جیووسی جێگری ئەمینداری گشتی کومیتەی ئۆلەمپیکی فەلەستین، بە ئاماژە بە ئەو بابەتانە وتی: ئێمە ئەو داخوازیە بە هۆی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە غەززە و کوشتوبڕی بێ تاوانەکان دەهێنینە ئاراوە.
ناوبراو ئاماژەی دابووە سەر دیداری هەندیک لە وەرزشوانانی ئیسرائیلی لە سەربازانی جێگیر لە نزیکی غەززە بۆ هاندانی ئەرتەشی ئیسرائیل.
وەرزش بۆ بایەخ
لە ئۆلەمپیکی پاریس، هەشت وەرزشوانی فەلەستینی بە حەز و ویستێکی تایبەتەوە نوێنەری وڵاتەکەیان دەبن. ئەو گرووپە لە بوارەکانی بوکس، جۆدۆ، تێکواندۆ، تەقە، مەلە و ڕاکردن کێبڕکێ دەدەن. بەم حاڵەوە زەوینی وەرزشی زۆر لە غەززە ڕووخاوە و خەساری بەرکەوتووە. ڕۆژنامەڤان کەریم زەیدان ئاماژەی کردووە کە ئیسرائیل ستادیۆمی مێژوویی یرمووکی غەززەی کردووەتە کەمپی دەستگیر کراوەکان بۆ لێپرسینەوەی فەلەستینییەکان.
سەرەڕای هەموو ئەوانە بەشداری وەرزشوانانی فەلەستینی لە ئپلەمپیکی پاریس نمانەی بەرخۆدان و خۆڕاگری گەلی فەلەستین دەبێت. ئەو وەرزشوانانە بە هەموو سەخڵەتیی و کێشەکانەوە دەچنە پاریس کە تواناییەکانی خۆیان نیشان بدەن و شوناسی نەتەوەییان تەنانەت لە ئەستەمترین دۆخدا زیندوو دەهێڵنەوە.