نەشتەرگەری کێشەی ئێسقانیی ژێنێتیکی (مالتیپل ئێگسۆزتوزیس) لە سەر کوڕێکی 18 ساڵان بە سەرکەوتوویی لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ئەنجام درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو نەشتەرگەرییە لەلایەن دکتۆر پەیام وەکیلی بە هاوکاری دکتۆ رفواد مەجیدی و گرووپی دەرمانی لە ناوەندی پزیشکی، دەرمانی، پەروەردەیی کەوسەری سنە لەسەر گەنجێکی 18 ساڵان بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.

ئەو نەشتەرگەرییە بۆ ئەو نەخۆشە بە کێشەی ئێسقانیی ژێنێتیکی بە ناوی مالتیپل ئێگسوزتوزیس (ژمارەیەک ئیسقانی زیادە بە شێوەی ژێنێتیکی) ئەنجام درا و نەخۆشەکە بە گشتی دۆخی تەندروستی باشە و دەتوانێت ڕێ بکات.