نوێکردنەوە و پێدانی مافی مانەوەی سیاسی بەو کەسانە ڕاگیراوە کە لەسەر کاری سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەرێمی کوردستان ڕڵیانگەیاند: ماوەی نزیکەی سێ مانگە مافی مانەوەی سیاسی بە ئەندامانی حزبە کوردییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕاگیراوە.

لەو هەواڵەدا هاتووە ئەوانەی مۆڵەتی مانەوەی سیاسی یەک ساڵیان هەیە و بەسەرچووبێت کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نیشنگەی هەولێر دەکەن بۆیان نوێ ناکرێتەوە.
ئێستا هێزە سیاسییەکان ناتوانن هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەین، چونکە لە زاڵگەکان داوای مافی مانەوە دەکرێت.

لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە کە هەولێر لە پێناو جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ دەرکردن و چەک کردنی هێزە کوردییە دژبەرەکان لە نزیکی سنووری ئێران، ئەم ڕێوشوێنەی گرتووەتە بەر و مۆڵەتی مانەوەیان نوێ ناکاتەوە.