بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی ، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ فەرید زەکەریا، بەڕێوەبەری بەرنامەی جی پی ئێس لە کەناڵی سی ئێن ئێن، وتی: جەنایەتێک کە ئیسرائیلییەکان لە درێژەی 9 مانگی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە هیچ کات نەیتوانیوە دۆخەکە بە ئقازانجی زایۆنییەکان بباتە پێشەوە.
هەروەها وتیشی: هەرچەمدە جەنایەتی ئیسرائیلییەکان زیاتر بووەتەوە، دۆخەکە زیاتر لە زیانی ئەوان گۆڕدرا. پێش لە 7 ی ئۆکتۆبەر، هیچکات ئاوەها یەکگرتوویی و پتەوییەک لە نیوان لایەنەکانی بەرخۆدان لە ئاستی ناوچەکە نەبووە؛ بەڵام ئێستا هەیە. پێش لە 7 ی ئۆکتۆبەر هیچکات عێڕاق و یەمەن هەڕەشەیەک نەبوون بۆ سەر ئیسرائیلییەکان بەڵام دوای ئەوە ڕووی داوە.
ناوبراو لەسەر بڵاو بوونەوەی دەنگۆیەک هاوپەیوەند بە پلانی ئێران بۆ تیرۆری دۆناڵد ترامپ وتی: هەر دوای تیرۆری سەردار سولەیمانی ئێرنا هەموو هەنگاوە یاساییەکانی گرتە پێش بۆ شوێنگیری کردنی ئەو بابەتە کەواتە ئێران بواری خۆی بۆ تۆڵەی خوێنی سەردار سولەیمانی دیاری کردووە.
باقری سەبارەت بە پەرەسەندنی شەڕی غەززە وتی: ئێران هیچکات پێشوازی لە تەشەنە سەندنی شەڕ لە ناوچەکە نەکردووە و ئەوە ئیسرائیلە کە بەردەوام هەڕەشە لە لوبنان دەکات.
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە چارەنووسی فەلەستینییەکان وتی:بۆ ئێمە دابنیشین و لەسەر چارەنووسی فەلەستینییەکان باس بکەین . ئەی بۆچی دیمۆکراسی بۆ خەڵکی ئەمریکا و ناوچەکانی دیکە باسە بەڵام ئیزن نەدەین خەڵکی فەلەستین چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن؟
ناوبراو لە درێژەی ئەو باسەدا وتی: پێشنیاری ئێمە ئەوەی کە گشت پرسی بە بەشداری خەڵکی فەلەستین بەڕێوە بچێت چ ئەوانەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکان و چ ئەوانە کە ئاوارە بوون و بە مەسێحی و جوولەکە و موسڵمانەوە بەشداری بکەن و چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.