بە گوێرەی ڕاپۆرتی سێنتکام ، لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و هێزە کوردییەکانی سووریا لە دژی داعش، لە شەش مانگدا 44 تیرۆریست کوژراون بەڵام هێشتا 2500 چەکداری داعشی هێشتا لە عێڕاق و سووریا چالاکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام لە ڕاپۆرتی شەش مانگەی یەکەمی 2024 سەبارەت بە هەوڵی هاوبەشی هاوپەیمانی دژی داعش و هێزە کوردییەکان لە سووریا و سوپای عێراق، 196 ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش ئەنجام دراوە و 44 چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژراون و 92 چەکداری دیکەش دەستگیر کراون.

سێنتکام هەروەها لە ڕادەست کردنەوەی 30000 کەسی سەر بە داعش بۆ وڵاتانی جیاواز هەواڵی داوە و هەر ئێستاش 43000 کەسی دیکەش لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا ماوەنەتەوە.