بە گوێرەی ڕاپۆرتی ٢٢ دامەزراوەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێستا دۆخی هەژاری و بێکاری و بێبەشی لە عێراق قەیرانیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٢٢ دامەزراوەی هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند کە 10% منداڵانی عێراق بێبەشن لە خوێندن و 35%ی گەنجانی عێراق تووشی دیاردەی بێکارین.

هەروەها 2 ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی عێراق پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.

ئاماژەش دراوە کە ٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار منداڵی عێراقی بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن.