سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی  ئێران ، وتی: ئەمریکییەکان بوونەتە بەربەستێکی جیددی بۆ کۆتاییهێنان بە تاوانی زایۆنیستەکان لە غەززە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری، وەزیری دەرەوە ئێران بە وەکالەت کە بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداری لە دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە فەلەستین و بابەتی فرەلایەنی و ڕێگری لە تاکلایەنی ئەمریکا، سەفەری نیویۆرک کردووە. جەختی لە ستەمکردن و دڕندەیی زایۆنییەکان کردەوە.

باقری بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە بڕیارە دوو کۆبوونەوەی گرنگ بەڕێوە بچێت چونکە تاکلایەنەی ئەمریکا نەک هەر ناتوانێت ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە جیهاندا بێنێتەدی، بەڵکوو ئەمریکا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بووەتە هۆی بنبەستێک لە پرسە گرنگە نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی: نموونەیەکی ڕوونی ئەمەش ئەو تاوانەیە کە زایۆنیستەکان لە غەززە ئەنجامی دەدەن و ئەمریکییەکان بوونەتە بەربەستێکی جیددی بۆ کۆتاییهێنان بە تاوانی زایۆنیستەکان.