بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حسێن ، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی بە هێرشەکانی تورکیا نەبووە، وتی: هەرێم هێزی گەورەی هەیە، بەڵام هەولێر تا ئێستا هیچ هەوڵێکی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هێزەکانی تورکیا نەداوە.
ناوبراو جەختی کرد: بێدەنگی حکومەتی هەرێم هەمبەر هێرشەکانی تورکیا ، بە واتای هاوکاری هەولێر لەگەڵ ئەنقەرەیە.