شیلان فەتحی ئەندامی یەکێتی نیشتمانی، وتی: بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان، دانیشتووانی زیاتر لە 6000 گوند مەترسی ئاوارەییان لەسەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شیلان فەتحی، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە وتنی ئەوەی کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێڕاق و پێشڕەویان تا قووڵایی 40 کیلۆمەتری خاکی هەرێم، لێکەوتەی نەرێنی بۆ ناوچەکە و بەتایبەتی بۆ عێڕاق دەبێت، زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا بووەتە هۆی خەساری گیانی و مادی بۆ هاووڵاتیان و ئێستاش دانیشتووانی زیاتر لە 6000 گوندی ناوچەکە مەترسی ئاوارەییان لەسەرە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە وەکوو یەکێتی نیشت،انی دژی ئەو ئۆپراسیۆنەین داوا لە حکومەتی فیدراڵ و هەرێم دەکەین هەڵوێستی یەکلایی و جیدی بنوێنن بەرانبەر ئەو هێرشەی تورکیا.

هەروەها داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین کە بۆ ڕاگرتنی هێرشی تورکیا دەستێوەردان بکات.