بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بلیمەتی هەڵکەوتەی کورد، هێرشی ئەمینی ، مامۆستای ئیپیدۆلۆژی و تەندروستی گشتی زانکۆی پزیشکی مونت سینای نیۆیۆرک دوای یەک ساڵ نەخۆشینی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
دکتۆر هێرش ئەمینی لە شاری سەردەشت لەدایک بوو و کارناسی باڵای لە زانکۆی تاران وەرگرت و دکتۆرای ئیپیدۆلۆژیی لە سویسڕا تەواو کرد و سەروو دکتۆراکەشی لە هەمان بوار لە زانکۆی هاروارد کۆتایی پێهێنا.
ئەوە ئەو پڕۆفسۆرە کوردە، لە زانکۆکانی کۆپێنهاگ و نیۆیۆرک وانەی دەوتەوە بەڵام تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هات و دوای یەک ساڵ، لە تەمەنی چل ساڵان لە نیۆیۆرک کۆچی دوایی کرد.
دەوترێت کە پزشکەکانی ئەمریکا هۆکاری تووشبوون بە ئەو شێرپەنجە دەگمەنەی دکتۆر هێرش ئەمینیان، بە کاریگەری گازی کیمیایی خەردەڵ لە بوردمانی کیمیایی شاری سەردەشت لە ساڵی 1987، زانیوە.