بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، حەسەن بەدیع نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی مسری لە کاردانەوە بە قسەکانی ئاویگدور لیبرمان وەزیری پێشووی شەڕی ئیسرائیل لە دژی ئێران وتی: ئەوەی کە لیبرمان هەڕەشەی هێرشی ئەتۆمی لە ئێران دەکات نیشانی دەدات ئیسرائیل لە چ قەیرانێکیدایە و سەرەڕای پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە لەناوچوونی خۆی نزیک بووەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: پێشتریش هەندێک بەرپرسی ئیسرائیلی خوازیاری هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر غەززە بووبوون؛ لە حاڵێكدا کە تا ئێستا بە قەد چوار بۆمبی ئەتۆمی، بۆمبیان بە سەر غەززە ڕژاندووە.
حەسەن بەدیع زیادی کرد: هێنانە ئارای ئاوەها لێدوانێک بە واتای ئەوەی کە بەرپرسانی ئیسرائیل بیر لە خۆکوژی دەکەنەوە و هەست دەکەن نزیک لە کۆتایی هاتنیان بوونەتەوە. قسەکانی لیبرمان لە دژی ئێران بە ئەو واتایەیە کە تێلاڤیڤ ترسی لە ئێران هەیە و لە سەرکەوتنە بەردەوامەلانی بەرخۆدان بەتایبەتی دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نیگەرانن.