جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد وتی: ناوی نزیک بە 120 کەس لە " ئەو تیرۆریستانەی کە خۆیان دەدەنە پاڵ کوردەوە" بۆ رادەست کردنەوە دراوەتە عێڕاق و بەزوویی لێپرسینەوەیان دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی ڕایگەیاند: تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ سەرجەم گرووپە تیرۆریستییەکان دۆسیە پێک دێت و ڕادەست کرندەوەیان لە وڵاتانی دەرەکییەوە داوا دەکرێت و هەنگاوی دواتریشی لێپرسینەوە لە تیرۆریستەکان دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەمان پێوەندیدا، هەرچەندە بە درەنگییەوە، دادگای شوێنگیری دۆسیەی گرووپی تیرۆریستی مونافقین و ئەندامانی پێک هات و کۆبوونەوەی پازدەیەمی بەڕێوە چوو. ناوی نزیک بە 120 کەس لە ئەو تیرۆریستانەی کە خۆیان دەدەنە پاڵ کوردەوە، بۆ ڕادەست کردنەوەی دراوەتە عێڕاق و بەزوویی لێپرسینەوەیان بەڕێوە دەچێت.