وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، قسە بێ بەڵگەکانی وەزیری داد و بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئەرژەنتین لەسەر تۆمەتدان و هەروەها پاگەندەی دەستێوەردانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە تەقینەوەی بالەخانەی ئامیای ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لێدوانە بێ بەڵگەکانی وەزیری داد و بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئەرژەنتین لەسەر تۆمتدان و هەروەها پاگەندەی دەستیوەردانی هاووڵاتیانی ئێران لە تەقینەوەی باڵەانەی ئامیای ئیدانە کرد.

ناوبراو وێڕای بانگهێشت کردنی بەرپرسانی ئەرژەنتینی بۆ خۆبواردن لە لێدوان و هەوڵی دژە ئێرانی، داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەرژەنتین و بەرژەوەندی پێوەندی دوولایەنە مەخەنە بەر مەترسی سیناریۆی دژە ئێرانیانەی ئاژاوەگێڕی ئیسرائیلی-ئەمریکییەوە.