ڕۆژنامەی سەروو ناوچەیی ڕای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی داوەتە سەر سیستەمی سیاسی پتەوی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاریگەری دانەنانی قەیرانەکان لەسەری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم لە وتارێکدا سەبارەت بە سیستەمی سیاسی ئێران و هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە نووسی: ئێمەە بینیمان کە دوای داکەوتنی کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران و کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی ، هیچ هەڕەشەیەک لە دژی ئەرکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی نەهاتە ئاراوە چونکوو موخبێر هەر زۆرر ڕاسپاردەکانی گرتە ئەستۆ و کاتی هەڵبژاردن دیاری کرا و سەرۆک کۆمارێکی ڕێفۆرمخواز لە ئەو هەڵبژاردنەدا هەڵبژێردرا.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئەو خاڵە گرینگە لە بزانین دەستووری ئێران هیچ بۆشاییەکی تێدا نییە. بوونی ڕێبەریش دەبێتە هۆی ئەوەی کە دۆخە سەختەکاندا، بە ئارامی و سەقامگیری بچێتە پێشەوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئێران توانی سیستەمێک بریتی لە ناوەندە جیاوازەکان پێک بهێنێت کە هیچ قۆناغێکی سەخت یان لەناکاو نەتوانێت بیخاتە ژێر کاریگەرییەوە. ئەوە هەر ئەو باسەیە کە ئەبێ وڵاتانی ڕۆژاوایی تێیبگەن. ئێران بنەمای نەگۆڕی هەیە کە بە گۆڕینی سەۆرک کۆمار ناگۆڕدرێت. سەرەڕای ئەوە وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەمریکا لە ژوورە سیخوڕییەکان خۆیان هێشتا لە دژی ئێران پیلان دەڕێژن تا سیستەمی ئەو وڵاتە دوای شکستی سەرجەم هەوڵەکانی ڕابردوو لەوانە سەپاندنی گەمارۆکان و گۆشەگیر کردنی ئێران بڕووخێنن. ئێمە سەرهەڵدانی هزری لە جیهان و ناوچەکە بۆ هواکاری لەگەڵ ئێران دەبینین. ئەوان لە جیاتی گرتنە بەری سیاسەتی دوژمنانە بەدوای هاوکاری لەگەڵ ئێرانن.

ڕای ئەلیەوم زیادی کرد: ئێران وڵاتێی گرینگ و سەرەکی لە ناوچەکە و جیهان بە شوێنگەیەکی ستراتیژیکی زۆر گرینگ دێتە ئەژمار و ئەبێ ئەو پێگە تایبەتەی خۆی بپارێزێت.