فەرمانداری سنە وتی: بە پێی بەرنامەکان، ئەمساڵ ئەبێ پێنج هەزار و 60 هەلی کار لە ئەو شارە بڕەخسێت کە تا ئێستا 20 لەسەدی هاتووەتە دی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن عەسکەری ڕایگەیاند: ئەمساڵ 370 ملیار ڕیاڵ قەرز لەلایەن دامودەزگا جیاوازەکانەوە ناسراوەتە بانکەکان و پێیان دەدرێت.

وتیشی: هەموو بەرپرسان ئەبێ هەموو توانی خۆیان بۆ دروست کردنی هەلی کار و کەم کردنەوەی بێکاری لە شاری سنە بخەنە گەڕ و بە هاوکاری و هاودڵی ئەو پرسە گرینگە بێتە دی.