وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند: چاوەڕێ دەکەین ئێران پشتیوانی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمەی حەمەسەعید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌میانی بەشداریكردنی لە مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی قەرارگای ڕەمەزان، رایگه‌یاند: ئێران دەتوانێت وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان، ئەوهەنگاوەش لە ئێران چاوەڕێ دەکەن.

شاندێكی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی قەرارگای ڕەمەزان سه‌ردانی تارانی كرد، بەمەبەستی ڕێزگرتن لەخەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەو هێزە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان و عێراق و فەرماندەکانی قەرارگای ڕەمەزان.

حەمەی حەمەسەعید وتاری یه‌كێتی له‌مه‌راسیمه‌كه‌ خوێنده‌وه‌ و بەگەڕانەوە بۆ مێژووی 40 ساڵ لەمەوبەر، باسی لە ڕۆڵی ئێران بۆ پشتیوانی هێزە شۆڕشگێڕەکانی عێراق و کوردستان و بەتایبەت هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.
حەمەی حەمەسەعید وتیشی: "ڕێز لە پشتیوانی و هاوکاری ئێران دەگرین بۆ کوردستان و هێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆش کە لێرە کۆبوینەتەوە نیشانەی ئەو پشتیوانی و پێکەوە خەباتکردنەیە دژی دیکتاتۆری، ڕۆڵی قەرارگای ڕەمەزان لەڕابردوو ئێستاش جێی پێزانینە، لەڕووبەڕووبوونەوەی هێزی پێشمەرگە دژی تیرۆرستانی داعش بەهەمان ڕۆحیەتی پشتیوانی جاران، قەرارگای ڕەمەزان پشتیوانمان.