بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "سید حەسەن نەسروڵڵا" ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لوبنان، لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی شەهیدبوونی "محەمەد نێعمە ناسر"، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵا، وتی: "شەهیدانی گەردەلولی ئەقسا لە ڕووناکترین و پلە باڵاکانن، نموونەی شاهیدانی ڕێگای خودان، چونکە لە شەڕی ڕووندا شەڕیان کردووە" و ئەمە ڕاستییەکی ئاشکرا کە گومانی تێدا نییە.
سکرتێری حزبوڵا زیادی کرد: ئێمە چووینە ناو شەڕی گەردەلولی ئەقسا و ئامانجمان بۆ دانا. ئەوەی لەم شەڕەدا بۆ ئێمە گرنگە، بارودۆخی دوژمن و دانپێدانانە بەو دۆخە؛ چونکە شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەم دوژمنەیە و داواکاریمان لەم بەرەیەش ئەوەیە کە تواناکانی دوژمن ، لەکاربخەین.
نەسروڵڵا وتیشی: ئەگەر ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە واژۆ بکرێت، بەرەی ئێمەش پابەندە بە ئاگربەستەوە، چونکە ئێمە بەرەی پشتیوانین. قسەیەکمان لە گالانتەوە بیست کە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە مەرج نییە ببێتە هۆی وەستانی شەڕی لوبنان. ئێمە دەڵێین ئەگەر دوژمن هێرش بکاتە سەر باشوور، ئێمە بە گیان بەرگری لێ دەکەین و بەرانبەر هیچ هێرشێکی دوژمن خەمسارد نابین.