فەرماندەی قەرارگەی ڕەمەزان لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز وتی: فەرماندەکانی شەڕ بەدوای دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێ بوون تا دوژمن توانی جووڵانەوەی نەبێت.هەر بۆیە ئادیای ڕێکخستنی شەڕی ناڕێکوپێل هاتە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد باقر زولقەدر سکرتێری مەەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات وتی: قەرارگەی ڕەمەزان لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز دامەزرا بەڵام هێشتا ڕاسپاردەی هەیە.

ناوبراو وتی: ڕاسپاردەی قەرارگەی رەمەزان پشتیوانی لە خەڵکی عێڕاق، پەرەپێدان بە شۆڕشی ئیسلامی و ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی عێڕاق و حکەموتی خەڵکی لە عێڕاق بوو.

ناوبراو زیادی کرد: فەرماندەکانی شەڕ بەدوای دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێ بوون تا دوژمن توانایی جووڵانەوەشی نەبێت.هەر بۆیەئ ئایدیای ڕێکخستنی شەڕی ناڕێکوپێک هاتە ئاراوە.

زەلقەدر وتیشی: لە کۆتاییەکانی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز بەهۆی گۆڕینی هاوکێشی شەڕ بەهۆی پاڵپشتی لە سەدام تا ڕادەیەک کەوتە بەرژەوەندی سەدام ، بەڵام چالاکی ئەو بڕیارگە دوژمنی لە ناو خاکی خۆی تا ڕادەیەکی زۆر دابەش کرد.