ڕێکخراوی نیشتمانیی زیرەکی دەستکرد لە ئێران بە ئامادەبوونی بەرپرسان کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێ شەمە بە ئامادەبوونی، موحەمەد موخبێر، سەرپەرەشتیاری سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگری تەکنۆلۆژیا و زانستی سەرۆک کۆمار، ڕێکخراوەی نیشتیمانیی زیرەکی دەستکردی ئێران بە فەرمی کرایەوە.

موخبێر لەم ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: بەمەبەستی ڕێکخستن و پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمی زیرەکی دەستکردی وڵات و ڕاپەڕاندنی کاروباری سکرتاریەتی ئەم ئەنجومەنە، "ڕێکخراوی نیشتمانیی زیرەکی دەستکرد" وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ لەژێر چاودێری سەرۆک کۆمار دادەمەزرێت.