گۆڤاری ئانتی وار بە ئاماژە بە ئەوەی کە نزیک بە یەک مانگی ڕابردوو 28 کەس لە عێراق کوژراون، ڕایگەیاند: سەرچاوەی زۆربەی ئەو توندوتیژی و قوربانیانە، هیرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئانتی وار کە گۆڕانکارییەکانی شەڕ چاوەدێری دەکات، لە بەرز بوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا لە عێراق هەواڵی دا.

ئەو گۆڤارە دژە شەڕە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە عێراق لە یەک مانگی ڕابردوودا 28 کەس کوژراون ، نووسی: زۆربەی قوربانیان بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەست داوە.