جێگری ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمساڵ خەڵک لە 120 هەزار دەستەی ئایینی تازیەباری دەکەن، لە ناردنی 10 هەزار بانگەشەکار بۆ سەرتاسەری وڵات هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆحوڵڵا حەریزاوی بە ئاماژە بە ئەوەی کە هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژانی مانگی موحەڕەم ناردنی دەیان هەزار بانگەشەکار و ڕۆحانیلە قومەوە بۆ سەرتاسەری ئێرانمان هەبوو، جەختی کرد: بەرنامەی شی کردنەوە و شرۆڤەیی بۆ ئەو کەسانە هەر پێش لە مانگی موحەڕەم بەڕێوە چووبوو.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی 40 هەزار کەس لە مانگی موحەڕەم بۆ بەرنامەی بانگەشەیی و ئایینی لە سەرتاسەری ئێران نێردراون، وتی: 120 هەزار دەستەی ئایینی و گەڕاندنی موکب لە درێژایی مانگی موحەڕەم خزمەتگوزاری دەکەن.