لە سەروبەندی مانگی موحەڕەم کەشی حسێنی لە سەرتاسەری کوردستان دەگاتە گوێ و یەکسەر بووە بە کەربەلایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیسانەوە بۆنی موحەڕەم لە کووچە و کۆڵانەکانی کوردستان دێت و ئاڵای ڕەش بۆ ڕێزگرتن لە سەیدوشوهەدا هەڵکراوە.

قوڕ گرتنەوەی هاواری ستەملێکراوی ئەهلی بەیت

لە پارێزگای کوردستان ناوچەی بیجاڕی گەڕووس خاوەن پێشینەیەکی زۆر دەوڵەمەندە لە بووژانەوەی فەرهەنگی حسێنی و ئیسلامی و خەڵک لە مێژەوە نیشانیان داوە کە بەردەوام عاشقی ڕاستەقینەی ئەهلی بەیت و لە سەرووی هەموویانەوە ئیمام حسێنن کە بەرچاوترینی ئەو بەرنامەگەلە ڕێوڕەسمی قوڕ گرتنەوەیە کە ئەمڕۆ ناوبانگی جیهانی دەرکردووە.

ڕێوڕەسمی دانانی تەشت لە مێژەوە لە نێو ڕێوڕەسمەکانی کوردستان هەیە

ڕێوڕەسمی تەشت دانان یەکێک لە کۆنترین نەریتەکان لە ئێران بە مێژووی زیاتر لە 500 ساڵە کە کۆمەڵێک لە خەڵکی سرێش ئاوا لە شارەکانی کوردستان بە ئەو ڕێوڕەسمەوە دەچنە پێشوازی تازیەباری ئیمام حسێنەوە؛ بە گوێرەی گێڕانەوەکان، تازیەباران لە ڕۆژی 27 ی زیحەجە ئاو دەکەنە نێو تەشتەوە و لەشکری حوڕ و ئەسپەکانیان تێراو دەکەن.

ناردنی 200 بانگەشەکەر بۆ سەرانسەری شاری بیجاڕ

حوجەتولئیسلام سەعدوڵڵا جەمادیان سەرۆکی بانگەشەی ئیسلامی بیجاڕ لە ناردنی 200 بانگەشەکار لە دەیەی یەکەمی مانگی موحەڕەم بۆ ناوچە جیاجیاکانی شاری بیجاڕ هەواڵی دا کە ڕێوڕەسمی تازیەباری بە شێوەی تایبەت بەڕێوە بچێت.

بەڕێوەبردنی کێبڕکێی ژیان لەگەڵ ئایەکان لە کوردستان

جێگری فەرهەنگی ئیدارەی گشتی بانگەشەی ئیسلامی کوردستانیش ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ مانگی موحەڕەم کێبڕکێی ژیان لەگەڵ ئایەکان و هەروەها فێستیڤاڵی تەلایەدارەکانی بانگەشەی ئاڵاهەڵگرانی بەسیرەت لە شاری قوروە و سنە لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ناردنی 500 بانگەشەکەری ژن و پیاو لەسەرتاسەری کوردستان

جێگری فەرهەنگی ئیدارەی گشتی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان لە ناردنی بانگەشەکەری ژن و پیاو هەواڵی دا و وتی: هاوکات لەگەڵ مانگی موحەڕەم ژمارەی 500 بانگەشەکەری ژن و پیاو دەنێردرێنە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای کوردستان.