پاپۆڕهەڵگری سەهەند کە بۆ نۆژەنکردنەوە ڕەوانەی یەکێک لە بەندەرەکانی پەیوەست بە پیشەسازییە دەریاییەکانی بەندەر عەباس کرابوو، تووشی ڕووداوێک بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەشتیی سەهەند لە کاتی چاک کردنەوەی لە بەندەر عەباس بە هۆی دزەکردنی ئاو بۆ ناو هاوسەنگی خۆی لە دەست داوە.

شوێنی ڕووداوەکە قووڵ نەبووە و خەریکن کێشەکە چارەسەر دەکەن.