بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "موحسین ئیسلامی"، سکرتێر و وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی وڵات، ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی باشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوە و ئامادەکاریی پێویست لە باڵوێزخانەکانی ئێران لە هەموو ناوچەکانی جیهان، لە هەڵبژاردنەکانی خولی ١٤ی سەرۆکایەتیدا، ١٠٠ ناوەند چالاک بوون بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لە ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات.
وتەبێژی بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئێران کۆی دەنگەکانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لە قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی ١٤ی سەرۆک کۆماری کە ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو بە ٨٨ هەزار و ٣٢٥ دەنگ ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەشکرد: 36 هەزار و 169 کەس دەنگیان بە مەسعوود پزشکیان و 50 هەزار و 206 کەس دەنگیان بە سەعید جەلیلی داوە.