فەرمان حەسەن، ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان وتی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری دادەنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر فەرمان حەسەن ، ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاماژە بە ئەوەی کە لەمپەری زۆر لە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە تا ئێشتا بۆ پێنج جار دواخراوە، هەیە زیادی کرد: هەر جۆرە گۆڕانکاری ئەمنیەتی یان سەربازی لە هەرێم لەوانە هێرشەکانی تورکیا، لەسەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کاریگەری دەبێت.

ناوبراو وتیشی: ئەو ئەگەرە هەیە کە دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم هێرشەکانی تورکیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە و ئەوە بکەنە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.