بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئێران لە ئاستە بەرزەكان و لە هەموو بوارەكاندا كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی لە مەسعوود پزیشكیان كرد.
لەبروسكەیەك كە بۆ پزیشكیان ناردووە بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووەلە ئەركەكانی ، جەختی لەسەر قوڵایی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێی دۆست و گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی لە بەرزترین ئاستدا لە هەموو بوارەكاندا و بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.
Publish Date: ٦ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٥:٤٧
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران نارد.