ئایەتوڵڵا خامنەیی، لە پەیامێکدا بۆ پەنجاوهەشتەمین کۆبوونەوەی سەندیکای ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەورووپا، دیارترین بابەتی ئەمڕۆی جیهانی بە شکستی ئەخلاقی، سیاسی و کۆمەڵایەتی شارستانییەتی ڕۆژئاوایی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ پەنجاوهەشتەمین کۆبوونەوەی سەندیکای ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەوروپا، بە ئاماژەدان بە پرسە ئاڵۆزەکانی ئێستای جیهان، بە پشتبەستن بە ڕۆڵ و کاریگەریی ئەو خوێندکارانە لە پرسە سەرەکییەکان جەختی کردە سەر پاڵنەر و باوەڕ و متمانە بەخۆبوون.

دەقی پەیامەکەی ڕێبەری :

بسم الله الرّحمن الرّحیم

خوێندکارە بەڕێزەکان! یەکێتی دامەزراو و ناسراوی ئێوە و بەردەوامی چالاکییەکانی دیاردەیەکی دڵخۆشکەرە. ئەم ئامادەبوونە بەکۆمەڵە دەتوانێت لە پرسە ئاڵۆزەکانی ئێستای جیهاندا ڕۆڵ بگێڕێت.

کاریگەری لەسەر پرسە گەورەکان، زیاتر لە هەر شتێکی ڕووەکی، پشت بە پاڵنەر و ئیمان و متمانە بەخۆبوونی چالاکوانان دەبەستێت؛ وە ئەم بابەتە بەنرخە، سوپاس بۆ خوا، لە ئێوەی لاوانی دڵسۆز و شۆڕشگێڕی ئێراندا بەرچاوە.

ئێوە مەسەلە گرنگەکان و برینە نوێ و کۆنەکانی دونیا دەناسن. دوایینیان کارەساتی نگریسی غەززەیە. دیارترینیان شکستی ئەخلاقی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوا و سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا و شارستانیەتی ڕۆژئاوایە.

وانەییترینیان، بێتوانایی دیموکراسی لیبڕاڵی پاگەندەکارە لە دامەزراندنی ئازادیی ڕادەربڕین و پشتگوێخستنی کوشندەیان لە پرسی دادپەروەری ئابووری و کۆمەڵایەتی. هەروەها پریشکی بێهێز بەڵام بەڵێندەرانەی ناڕەزایەتییە جەماوەری و بەتایبەتی خوێندکارییەکان لە ئەمریکا و ئەوروپا یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی ئێستا. ڕۆژئاوای ئاسیا و وڵاتی ئازیزمان ڕووبەڕووی چەندین بابەتی گەورە و بچووک بوونەتەوە. هەموو ئەمانە بوارەکانی بیرکردنەوە و کار و دەستپێشخەرییە بۆ گرووپێکی پڕ شانازی وەک سەندیکاکەتان.

لە خودای حەکیم دوعای سەرکەوتنتان بۆ دەکەم.

سەید عەلی خامنەیی
15/4/1403