بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین ئیسلامی، وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی وڵات بە ئامادەبوونی پەیامنێران ڕایگەیاند: ئاگاداری نوێ ئەو مەڵبەندە پەیوەندی بە درێژکردنەوەی کاتژمێرەکانی دەنگدانەوە هەیە، کە ئەمەش لە سایەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ١٤هەمدایە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە هەموو وڵاتەوە وەرگیراون و بە لەبەرچاوگرتنی ڕێککەوتنەکە، وەزیری ناوخۆ، کاتی دەنگدان لە سەرجەم لقەکانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر درێژ دەکرێتەوە و دواتریش دوو کاتژمێری دیکە و پاشان تا کاتژمێر 24 واتە کاتژمێر 12ی شەو لە سەرتاسەری وڵات درێژ دەبێتەوە.
سەرتا لە کاتژمێر شەش درێژ کرایەوە بۆ هەشت و دواتر لە هەشتەوە بۆ دە و لە کۆتا مۆڵەتدا تا کاتژمێر ٢٤ واتە ١٢ی شەو درێژی دەکەنەوە.