فێستیڤاڵی ڕێزلێنان لە نودارانی زمان و وێژەی کوردی لە قاڵبی بەرڕاگرتنی میراتی مەعنەوی ئێرانییەکان لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری کوردستان شەوی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان لە 100 ناوداری زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی کوردستان وتی: زمانی کوردی لقێکی سەرەکی شوناسی ئێرانی، فەرهەنگ و گەنجینەی دەوڵەمەند و خاوەن ڕیشەی چەند هەزار ساڵەیە.

شیاوی ئاماژەیە ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامانجی ڕێزلێنان لە خزمەتە پڕبایەخەکانی نووسەران و شاعێرانی کورد و لە 12 بابەتی سەرەکی لەوانە شێحر، ڕۆمان، ڕەخنە، ئەدەب، پەروەردە و وێژەی منداڵان بە بەشداری 15 ناوبژیوانی ناوخۆیی و دەرەکی بەڕێوە چوو.