هاوکات لە سەرانسەری وڵات ، کاتژمێر ٨ی بەیانی پڕۆسەی دەنگدان لە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەستیپێدەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

لە قۆناغی یەکەمدا کە هەینی ڕابردوو بەڕێوەچوو، شەش کاندید ڕکابەری یەکتریان کرد کە دوو کاندید هاتنە قۆناغی دووەم.

لەم قۆناغەشدا مەسعوود پزشکیان و سەعید جەلیلی ڕکابەری یەکتر دەکەن زۆ مسۆگەر کردنی دەنگی زۆرینە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران.

لە بەرپرسی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی وڵات ڕایگەیاند: ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٣٢١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.