بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بهرپرسێكى حكوومهتى ههرێمی کوردستان ئاشكرایدهكات، توركیا بهدرێژایى 50 كیلۆمهترو بهقووڵایى 30 كیلۆمهتر نزیكى ههولێر بووهتهوه.
میدیاى توركیاش ئاشكرایكردووه، عێراق گڵۆپى سهوزى بۆ توركیا ههڵكردووه، لهوبارهیهوه لیژنهى ئاسایشو بهرگریى پهرلهمانی عێراق هاتهدهنگو باس لهبانگهێشتكردنى بهرپرسه ئهمنیىو سهربازییهكانى عێراق دهكات بۆ خستنهڕووى زانیاریى لهوبارهیهوه.
میدیاکانی تورکیا باس لەبوونی ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا دەکەن کە بەگوێرهى ئەوە، ڕێگەی پێدەدات بچێتە ناو خاکی عێراقەوە و ناوەندێکی ئۆپەراسیۆن دابمەزرێنێت، بەڵام لیژنەی ئاسایشو بەرگریی لەپەرلەمانی عێراق ڕەتیکردەوە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیەی نێوان هەردوو وڵات هەبێت.
هەروەک ناڕەزایی خۆیان لهبهرامبهر ئهو دهستدرێژییه سەربازییانە دەربڕیوەو ڕایانگەیاندووە: لەبێدەنگیی حکومەتی عێراق سەبارەت بەدەستدرێژییەکانی تورکیا سەریان سووڕماوە.
عەلاوی نیعمە ئەندامی لیژنەی ئاسایشو بەرگری لەپەرلەمانى عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی عالەم ئەلجەدیدی عێراقی ڕایگەیاند: بەدڵنیایی عێراق هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەرییو خاکی وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە و ئەوەی تورکیا لە دهۆکو لەهەموو شارەکانی تری هەرێمی کوردستان دەیکات بەئاگادارییو ڕەزامەندیی حکۆومەتی عێراق نییە و چەندجارێکیش بەغدا جەختی لەوەکردوهتەوە.
نیعمە لەوبارەیەوە دەڵێت:“بێدەنگیی حکومەتی عێراق سەبارەت بەوەی هێزەکانی تورکیا لەباکووری عێراق دەیکەن، سەیرەو زۆر نیشانەی پرسیار دەوروژێنێت، حکومەتیش دەبێت هەڵوێستی پتەوی هەبێت سەبارەت بەوەی هێزەکانی تورکیا چی دەکەن، بەوپێیەی ئەم بێدەنگییە پاڵنەرێکی گەورەترە بۆ ئەوەی ئەنكەرە بەشێوەیەکی بەرفراوانترو زیاتر بچێتە ناو عێراقەوە".
دەشڵێت: “لیژنەی ئاسایشو بەرگریی پەرلەمان کاردەکات بۆ میوانداریکردنی سەرکردە ئەمنییو سەربازییو حکومییەکان بۆ زانینی هۆکاری ئەم بێدەنگییەو چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم هێرشانە، کە نابێت بێدەنگییەکی فەرمیی بێت لەعێراقەوە".
ئهمهش لهكاتێكدایه ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئاشكرایكردوه، "سوپاى تورکیا بەدرێژایى زیاتر لە 50 کیلۆمەتر لەناو خاکى هەرێمى کوردستاندایە، لهكاتێكدایه هیچ بارەگایەکى پارتى کرێکارانى کوردستان لەسنوورەکەیاندا نییە".
وتوشیهتى:"بەهۆى لەشکرکێشیى سوپاى تورکیاوە، بەشێکى گوندەکانى سنورى سیدەکان چۆڵکراونو دواى کۆبوونەوەى لیژنەى باڵا بڕیاردراوە بەڕێگەپێدانى ئەوکەسانەى کارى هەنگەوانى، کشتوکاڵىو ئاژەڵدارى دەکەن لەکوێستانەکانى سیدەکانو دەرەوەى خاڵەکانى پێشمەرگە".
زانیاریى زیاترى لهوبارهیهوه خستووهتهڕوو دهڵێت:"جیاواز لەساڵانى ڕابردوو، ناسنامەیەک بۆ ئەوکەسانە دروستدەکەین کە سەردانى خاڵەکانى دەرەوەى پێشمەرگە دەکەن، چونكه سوپاى تورکیا بەدرێژایى زیاتر لە 50 کیلۆمەترو بەقوڵایى 30 کیلۆمەتر لەناو خاکى هەرێمى کوردستاندایە لەشارەدێی سیدەکان".