یەکەم دیبەیتی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دوو بەربژێرەکە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم دیبەیتی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەستی پێکرد.

جەلیلی: ئەگەر چاوەڕوانین خەڵک بەشداری بکات ئەبێ خەڵک ببینین

جەلیلی سەبارەت بە ئەو بابەتە کە بۆ بەرز کرردنەوەی ئاستی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان چ بەرنامەیەکتان هەیە، وتی: ئەگەر ئێمە چاوەڕوانین کە خەڵک بەشداری بکات ئەبێ ئێمەش خەڵک ببینین تا جووڵەیەکی بەکۆمەڵ بە یارمەتی دەوڵەتەوە چێ بکرێت و خەڵکی هەژار و هەروەها ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵەکانیش ببینرێن.

وتیشی ئەبێ کێشە کار و ئاسایشی کاریان بپارێزرێت.

جەلیلی وتیشی کە ئەگەر هێز و پێشکەوتنێکمان هەیە بە هۆی بەشداری خەڵکەوەیە.

یەکێک لە پلانەکانی من بۆ دەوڵەتەکەم بەشدار کردنی خەڵک لە ئیدارەی وڵات و بوارە جیاوازەکانە.

پزیشکیان: بە بێ ڕەزامەندی خەڵک هیچ کارێک ئەنجما نادەم

ناوبراویش خەبارەت بە بەرنامەی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بەشدار کردنی خەڵک وتی: پێش لە هەموو ستێک سەبارەت بە دەنگۆیەک لەسەر زیاد کردنی نرخی بەنزین وتی: هیچ کاتێک بە بێ ڕەزامەندی خەڵک ئەنجام نادەم.

هەروەها وتی کە بەشدارنەبوونی 60 لەسەدی خەڵک نیشانەی بوونی کێش ەلە کۆمەڵگایە و یاری لەگەڵ ژنان و کەمینەکان ناکەین. کاتێک کە دەنگ و داواکارییەکانی خەڵک نابیسین ئاساییە کە دەنگمان پێنەدەن.

هەروەها وتیشی کە ئێمە ڕۆژبەڕۆژ پشتیوانی کۆمەڵایەتی خۆمان بە بۆنەی گرانی، ڕووبەڕوو بوونەوەی کچان، فیلترینگ و ئینترنێت لەدەست دەدەین ئەگەر ئەوانە چارەسەر نەکەین ئەوا کێشەکان هەر دەمێنن.

جەلیلی وتیشی: ئەگەر بابەتەکا نبە باشی نەهێنینە ئاراوە لەناکاو رووداوەکان ڕوو دەدەن وەکوو رووداوەکانی ساڵی 1401

پزیشکیان وتی: بە کفر دەتوانین وڵات ئیدارە بکەین بەڵام بە ستەم نا. ستەمیش ئەوەیە کە مافی یەکێک بدەیت بە کەسێکی دیکە.

جەلیلی رایگەیاند کە دەبێ دەنگی کرێکار و خوێندکاران ببیسین بۆیە من بەردەوام لە چەند ساڵی دوایی و بەتایبەتی 1401 لە زانکۆ بووم.