سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵکوژی غەززە بەردەوامە و ئەو بابەتە پێویستی بە هەڵوێستی بەپەلەی کۆمەڵگای جیهانییە بۆ ڕاگرتنی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی چەکی کیمیایی و ساڵڕۆژی هێرشی کیمیایی بۆ سەر شاری سەردەشت بە بەشداری کۆمەڵێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو.

عەلی بقری سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوە لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: ئەو کۆبوونەوە لە حاڵێکدا بۆ بەرز ڕاگتنی یادی کیمیابارانی سەردەشت بەڕێوە دەچێت کە کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوامە. ئەو بابەتە پێویستی بە هەڵوێستی بەپەلە کۆمەڵگای جیهانییە بۆ ڕاگرتنی.

باقری زیادی کرد: لە ئەنجامی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، داواکاری گشتی بۆ کەم کردنەوەی بەکارهێنای چەکی کیمیایی زیادی کردووە.

ناوبراو وتی: 37 ساڵ لەمەوپێش لە 7 ی پووشپەڕ بۆمبڕێژەکانی سەددام بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری سەردەشت و بووە هۆی شەهادەتی زیاتر لە 100 ژن و منداڵ و زیاتر لە 8 هەزار دانیشتووی ئەو شارە.

هەروەها وتی: وڵاتانی ڕۆژاوایی نەک هەر بە پێدانی چەک کیمیایی پاڵپشتیان لە سەددام کرد لە مەیداندا بەڵکوو لە بواری دیپلۆماسیشدا پشتیوانیان کرد.

باقری وتی: هاوکاری ئەمریکا و چەند وڵاتی ڕۆژاوایی لەگەڵ سەددام یەکێک لە هۆکارەکانی بەردەوام بوونی ئەو ڕژێمە جەنایەتکارە بوو.

سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند کە ئیران لە پێشەنگەکانی کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیایی بووە.