لە ئۆپراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی یەپەژە و هەسەدە لە جەرگەی دێرەزوور، یەکێک لە سەرکردە بەناوبانگەکانی داعش دەستگیرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە یەکێک لە سەرکردە بەناوبانگەکانی داعش لە ئۆپەراسیۆنی تایبەتی یەپەژە و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە لە بەیاننامەیەکی نووسراودا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ڕایگەیاندووە، لە دێرەزۆر سەرکردە بەناوبانگەکەی داعشیان بە ناوی "محەمەد ئەلبەغیت" ناسراو بە ئەبو حەمید لە دێرەزۆر دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەپەژەدا هاتووە:"سەرکردەی داعش بە ناوی محەممەد ئەلبەغیت و ناسراو بە ئەبوو حەمید، کە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی چالاکیی تیرۆریستییە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هێزەکانی یەپەژە و هەسەدە لە دێرەزوور دەستگیرکرا.