چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، بەرپرسانی هەرێم و حکومەتی ناوەندی بە دەستگیر کردن و دەرکردنی ئاوارە سووریایەکان تاوانبار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حکومەتی هەرێم لەم دواییەدا درێژ کردنەوەی مۆڵەتی ئیقامەی هاووڵاتیانی کوردی سووریای راگرتووە. بە گوێرەی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتیانی کوردی سووریا، بەدوای جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵە خەریکی گەڕانەوە بۆ کوردستانی سووریان.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، بەرپرسانی هەرێم و حکومەتی ناوەندی بە دەستگیر کردن و دەرکردنی ئاوارە سووریایەکان تاوانبار دەکات.

ئەو ناوەندە رایگەیاندووە کە دوای شەڕی سووریا و هێرشی تورکیا زیاتر لە 280000 هاووڵاتی سووریا چوونەتە هەرێم و عێڕاق بەڵام ئێستا هەولێر و بەغدا ئەو کەسانە لە شوێنی مانەوە و کارەکانیان دەستگیر دەکەن و ڕەوانەی سووریایان دەکەنەوە.