بە دەسپێکی فەرمی پڕۆسەی دەنگدان لە باڵوێزخانەی ئێران لە نیوزیلەند، پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا نەزەر ئاهاری باڵوێزی ئێران لە ولینگتۆن لە پەیامێکدا لە کاتژمێر 8 ی بەیانی بە کاتی ولینگتۆن کە هاوکاتە لەگەڵ کاتژم‌ێر 11 و 30 خولەکی ئێران، بە شێوەی فەرمی هەڵبژاردنەکان لە بنکەی ولینگتۆنی ڕاگەیاند.

ئێرانیانی دانیشتووی کرواسیش لە بنکەی زاگرب ئامادەبوون و دەنگیان دا.

هەروەها هاوکات لەگەڵ دەسپێکی فەرمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران، لە وڵاتی یۆنان و لە بنکەی ئاتین پرۆسەی دەنگدان دەستی پێکرد.

پێشوازی ئێرانیانی دانیشتووی تاجیکستان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران
ئێرانیان دانیشتووی تاجیکستان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە باڵوێزخانەی ئێران کۆ بوونەوە.

دەسپێکی دەنگدان لە باڵوێزخانەی ئێران لە لوبنان
چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە باڵوێزخانەی ئێران لە لوبنان لە بەیرووت دەستی پێکرد.
دوو بنکەی دەنگدان لە بەعلبەک و نەبەتیەش کراوەتەوە.


پرۆسەی دەنگدانی ئێرانییەکانی دانیشتووی قەتەر لە بنکەی قوتابخانەی ئێرانییەکانی قەتەر دەستی پێکرد.

لە وڵاتی عێراق و تونس و مالزیا و زۆربەی وڵاتانی جیهان سندووقی دەنگدان بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی دانراوە.